توندوتیژی و ڕاوەدوونانی تۆپی پێ لە کینیا: ٧٠ کەس بریندار بوون

لە کینیا بەهۆی هێرشێکی یاریگاکانەوە زیاتر لە ٧٠ هاندەری تۆپی پێ بریندار بوون.
لە ئەنجامی پێکدادان کە پێش کێبڕکێی تۆپی پێ لە خۆلی نایابی کینیا ٧٠ کەس بریندار بوون.
نزیکەی دوو کاتژمێر بەر لەوەی یارییەکە لە یاریگای گوسی لە شارۆچکەی کیسی کە ٣١٠ کیلۆمەتر لە نایرۆبی پایتەختی کینیا دوورە، دەست پێبکات، توندوتیژی رووی دا. سەدان هاندەری ڕکابەر بە بەرد و کەرەستەی دیکە هێرشیان کردە سەر یەکتر.
شەڕ و پێکدادانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو هاندەران دروستکرد کە بەرەو دەروازەکان ڕایانکرد و هێرشێکیش دروستبوو کاتێک ئەفسەرانی یەکەی خزمەتگوزاری گشتی نیمچە سەربازیی (GSU) لەنێویاندا ئەفسەرانی پۆلیس هەوڵیاندا شەڕەکە دابەزێنن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کینیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە سەرەڕای ئەوەی پێشتر میدیاکان باسیان لەوە کردبوو کە لانیکەم هاندەرێک بەهۆی پێکانەوە گیانی لەدەستداوە.
لە ساڵی ٢٠١٠ رووداوێکی بەم شێوەیە رووی دابوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧ هاندەر گیانیان لەدەستدابوو کە یەکێکیان ئافرەت بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، "پلانی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان کە هێزێکی داگیرکەرە و مافەکانی مرۆیی پێشێل دەکات و بەردەوامە لە گەماڕۆ رەتدەکەین."
لە شاری مەخاجقەڵای هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی هێرش سەر تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
لە شارۆچکەی هوالیێنی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.